پەیامی کورد... ئەمریکا بە بەڕی ٤٠ ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی و مرۆیی دەگەیەنێتە ئۆکراینا
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١ - ٥ - ٢٠٢٢ بە دەنگی زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرێس بڕیار درا کە حکومەتی ئەمریکا بە بەڕی ٤٠ ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی و مرۆیی دەگەیەنێتە ئۆکراینا.
لەمبارەیەوە ئەندامانی کۆنگرێس بە کۆی ٣٦٨ دەنگ لەبەرامبەر ٥٧ دەنگدا بڕیار درا کە حکومەتی ئەمریکا بە بەڕی ٤٠ ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی و مرۆیی بگەیەنێتە ئۆکراینا.
هاوکات لیندسی گراهامیش دەڵێت: "تێکشکاندنی پووتین بیرکردنەوەیەکی نا عەقڵانیی".
شایەنی باسە ئەمە لە کاتێکدایە جۆ بایدن تەنیا داوای ٣٣ ملیار دۆلاری کردبوو لە دوایین خولی هاوکارییەکانی ئۆکراینا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە