پەیامی کورد ... دژایەتی لەگەڵ ئیسرائیل هۆکاری دەرچوونی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە سازمانی یۆنێسکۆ ڕاگەێندراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بڕیاری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە دەرچوون لە ئەندامیەتی دەزگای زانستی ، کولتووری و فێرکاری نەتەوە یەکگرتووەکان ، یۆنێسکۆ کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ دا ڕاگەێندرابوو بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە .
واشینتۆن بەرپرسیاریەتی ئاگاداری بۆ خۆی پاراستووە بەڵام چیتر مافی ئەندامیەتی نادات و لە کۆمیتەی ئاسەواری جیهانیدا مافی هەڵبژرادن و بژاردەبوونی نابێت .
لە ساڵی ١٩٨٤ دا دەوڵەتی ڕۆناڵد ڕێگان لەم دامەزراوەیە دەرچوو و هۆکارەکەی دژبەری بەرامبەر ئەمریکا ناوبرد . لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ئەمریکا جارێکی دیکە گەڕایەوە یۆنێسکۆ . هۆکاری دەرچوونی دووبارەی ئەمریکا لە یۆنێسکۆ جیاوازی دید و باوەڕە لە پەیوەندی لەگەڵ دەرگیری عەرەبەکان – ئیسرائیل ئاماژە کراوە .
هیزەر ناوێرت ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : " بڕیاردان لە سەر ئەم هەڵبژاردەیە کارێکی ئاسان نەبوو . ئەم بڕیارە نیشاندەری نیگەرانی ئەمریکایە سەبارەت بە زیادبوونی قەرزەکانی ئەندامانئ ئەم دەزگایەیە . دەبێ ئاڵووگۆڕی و گۆڕانکاری بنەڕەتی لەم دەزگایەدا ڕووبدات . دژبەریەتی ڕوو بە زیاد بوون ئیسرائیلی ئەم دەزگایە بابەتێکی دیکەیە کە هۆکاری نیگەرانی ئەمریکایە و یەکێکە لە هۆکارەکانی دەرچوونی ئەمریکا " .
لە کرێملین بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە دەرچوونی لە یۆنێسکۆ ی " هەواڵێکی زۆر دڵتەزێن " ناو لێنرا .
یۆنێسکۆ دەزگایەکە کە لە بواری پاراستنی ئاسەواری کولتووری و لە ڕاستای پێشکەوتنی ووڵاتان لە جۆرەها بەشی جیاواز وەک ، فێرکاری ، زانستی ، کولتووریدا چالاکی هەیە . فێرکاری سەبارەت بە هۆلۆکۆستیش لە پڕۆگرامەکانی یۆنێسکۆدا جێگای خۆی هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە