پەیامی کورد ... ئەمریکا بە فەرمی لە ڕێکەوتننامەیەکی گرینگی پاریس کشایەوە
ئەمریکا بە شێوەی فەرمی لە یەکەمین ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا لە جیهان کشایەوە و دەرچوو
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە بە شێوەی فەرمی لە ڕێکەوتننامەی کەش و هەوای پاریس کشایەوە . ئەم پاشەکشەیە کە ڕێک یەک ساڵ پێشتر بە نامەی دۆناڵد ترامپ دەستی پێکردبوو ، بڕیاری لە بەرچاو نەگیراو لە لایەن سەرۆککۆماری ئەمریکاوەیەە کە ئەم ووڵاتەی وەکوو تەنیا ووڵاتێک کە لە ڕێکەوتننامەی کەش و هەوای گرینگی پاریس کشاوەتەوە ، دەناسن .
یەکیتی زانایان جگە لە ڕاگەیاندنی نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەم بڕیارە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند بڕیار بۆ دەرچوون لە ڕێکەوتننامەی پاریس ، ئەمریکا بە هۆی سەرپێچی کردن لە ڕاستییە زانسییەکان لە ئاستی جیهانی دا گۆشەگیر دەکات و دەبێتە هۆکاری زەرەر و زیانی ڕاستەقینە بە خەڵک ، گۆی زەوین و ئابووری ش . سەرەڕای ئەمەش نزیکەی ٢٠٠ ووڵاتی دیکەی جیهان لە گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕێکەوتننامەکە بۆ پێشکەوتنی تەواو بەردەوامی یان دەبێت .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە تاکوو ئێستا ئەمریکا گەورەترین بڵاوکەرەوەی گازی کەربۆن بەدی هاتوو لە سووتەمەنییە فۆسیلییەکان و گەورەترین سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆکراوەیی بووە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە جۆ بایدن جێگری سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا قەولی داوە کە لە ئەگەری سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا ، لە ڕێکەوتننامەی دووبارەی پاریس بەشداری دەکات ، هەنگاوێک کە لانیکەم سێ مانگی پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانج . بایدن هەروەها ڕایگەیاندووە ئەمریکا جارێکی دیکە بۆ ڕێکەوتننامەی پاریس و هیدایەتی جیهان لە ڕاستا و بواری گۆڕانکاری کەش و هەوا دا دەگەرێتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە