ئەمریکا بە نیازە بەندیخانەی گوانتانامۆ دابخات

ئەمریکا بە نیازە بەندیخانەی گوانتانامۆ دابخات

پەیامی کورد … ئەمریکا بە نیازە بەندیخانەی گوانتانامۆ دابخات

 

ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئیداره‌ی بایدن ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ دابخات، كه‌‌ به‌ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ ناسراوه‌.

 

بلینكن، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "CBS"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پێمانوایه‌ ده‌بێت گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ دابخرێت، بێگومان ئه‌مه‌ش ئامانجی ئێمه‌یه‌ و له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

 

ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی  ١٩٠٢ ‌وه‌ بنكه‌ی گوانتانامۆی له‌ كۆبا به‌كرێگرتووه‌، له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ٢٠٠١ه‌وه‌ له‌سه‌رده‌می "جۆرج ده‌بڵیو بۆش"، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك گرتووخانه‌یه‌ك به‌كاریهێناوه‌، سه‌ره‌تا ٢٠ كه‌س له‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی ئه‌فغانستانی تێدا راگیرا، كه‌ به‌شدارییان له ‌شه‌ڕی "تاڵیبان" كردبوو.

 

هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و گرتووخانه‌یان بۆ ده‌ستگیكراوه‌كانی شه‌ڕی ئه‌فغانستان به‌كارهێنا و سه‌دان كه‌س له‌و گرتووخانه‌یه‌ مانه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه‌.

 

باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشتووتری ئه‌مه‌ریكا له‌ ٢١ی كانوونی دووه‌م ٢٠٠٩ بڕیاری دا گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ دابخات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئاشكرابوونی پێشلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌نكراوه‌كانی ئه‌و گرتووخانه‌یه‌، به‌ڵام كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌ڵستی بڕیاره‌كه‌ی ئۆبامای كرد و تا ئه‌مڕۆ گرتووخانه‌كه‌ وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە