ئەمریکا ڕێگەی بە وەزیری دەرەوەی ئێران نەدا سەردانی واشنتۆن بکات

ئەمریکا ڕێگەی بە وەزیری دەرەوەی ئێران نەدا سەردانی واشنتۆن بکات

پەیامی کورد... ئەمریکا ڕێگەی بە وەزیری دەرەوەی ئێران نەدا سەردانی واشنتۆن بکات


ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی دووشەممە ٢٥ی ئەیلوول بە بەشی فارسی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، داواکاری وەزیری دەرەوەی ئیرانیان بۆ سەردانکردنی واشنتۆن، پایتەختی ولایەتە یەکگرتووەکان رەت کردۆتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەیەوە دەڵێت " بەلەبەرچاوگرتنی دەستبەسەرکردنی بەردەوامی هاوڵاتیانی ئەمریکی لە لایەن ئێرانەوەو پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لە کاری تیرۆرستی، ئەمریکا بە پێویستی نەزانی مۆڵەت بە وەزیری دەرەوەی ئیران، ئەمیر عەبدوڵاهیان بدات سەردانی واشنتۆن بکات".

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان ، یەکێک بوو لە ئەندامانی وەفدی ئێران بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، داوایکردبوو کە سەردانی واشنگتۆن بکات بەڵام لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە رەت کرایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە