پەیامی کورد ... ئەمریکا بەرامبەر ئامادەبوونی سوپای پاسداران لە پێشانگای سەربازی قەتەر ڕەخنەی تووندی ئاراستە کرد
ئەمریکا بەرامبەر ئامادەبوونی ئێران و ئەفسەرەکانی سوپای پاسداران لە پێشانگای سەربازی دەوحەی قەتەر کاردانەوەی نیشان دا و نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دەربارەی هەژموونی ئێران لە پێشانگای سەربازی دەوحەی قەتەر ڕایگەیاند : ئێمە بەرامبەر ئامادەبوونی بەرپرسانی ئێران و هەروەها ئەفسەرانی سوپای پاسداران لە پێشانگای بەرگری دەوحە ، دڵگران و نیگەرانین .
ئەمریکا لەم بەیاننامەیەدا لە بەردەوامیدانی شڵەژاوی لە دزەکردنی ناوچەیی ئێران ڕایگەیاندووە : ئێمە ئامادەبوونی ئەوان لەم پێشانگایە و بەشی بەرگری دەریایی ئەودا ڕەت دەکەینەوە چوونکە ئێران گەورەترین هەڕەشە بۆ سەقامگیری دەریایی لە ناوچەی کەنداوی فارس ە .
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە مامەڵەی چەکگەلی ئێرانی بە شێوەی گشتی بە پێی یاسا جیاوازەکانی ئەمریکا لەوانەش گەمارۆگەلی پەیوەندیدار لەگەڵ تێرۆریسم و چەکگەلی کوشتاری بە کۆمەڵ ، بریتی لە گەمارۆوەکان دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە