ئەمریکا بۆ ئێران ... بژاردەی هێرشی سەربازی هێشتا لە سەر میزەکەیە ، خامنەیی دەبێ یەکێکی هەڵبژێرێت

ئەمریکا بۆ ئێران ... بژاردەی هێرشی سەربازی هێشتا لە سەر میزەکەیە ، خامنەیی دەبێ یەکێکی هەڵبژێرێت

برایان هۆک بەرپرسی " گرووپی هەوڵەکانی ئێران " لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هێز و خواستی ووڵاتەکەی بۆ شەڕ بۆ ئەوەی کە " چالاکی وێرانکارانەی کۆماری ئیسلامی " ناودەبردرێت ، هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەیهانی لەندەن ، برایان هۆک ، بەرپرسی " گرووپی هەوڵەکانی ئێران " لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەرەتای قسەکانیدا بە دانیشتنێکی دیکە لە هەمان شوێندا ، لە دێسەمبەری ساڵی ڕابردوو و قسەکانی نیکی هەیلی نوێنەری ئەمریکا لە شەورای ئەمنیەتی سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەیداو ووتی : " لەو کاتەوە ئێمە شاهیدی نوێتر ، زیاتر و بەرچاوتر و ڕوونتر لە پەیوەندی لەگەڵ بەرفراوان بوونی چالاکییە چەک و تەقەمەنییەکانی ئێران مان بە دەست هاوردووە ، و ئەگەر هەوڵێک لە دژی ئەمە ئەنجام نەدەین ، مەترسییەکانی ئێران لە ناوچەکە زیاتر دەبێت " . جۆری ئەو چەکانەی کە لەم دانیشتنەدا نمایش درابوون ، لە وولاتانی چۆراوجۆر وەک یەمەن ، عێراق و ئەفغانێستان و ئیسرائیل گرووپە میلیشیاکان بە کاریان هێنابوو .

هۆک لەم دانیشتنەدا ئەم خاڵانەی خستبووە ڕوو :

لە بەرامبەر مووشەکە ئێرانییەکان کە لە لایەن گرووپە میلیشیاکانی وولاتانی جۆر بە جۆرەوە بە دەست هاتوون ، نەقشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ناوچەکەدا وێرانکارانە ناو برد .

ئەمریکا دەڵێ ناتوانین شاهێدی درووست بوونی شەبەکەیەک لە میلیشیاکانی شیعە لە شام تاکوو شبە جەزیرەی عەرەبستان بین .

برایان هۆک دەڵێ :" بژاردەی سەربازی هێشتا لە سەر مێزەکە دایە ، بەڵام بە باشی دەزانین کە بژاردەی دیپلۆماسی بە کار بهێنین . لە هەر حاڵەتێکدا تێچووی هێشتنەوەی بەرجام ناتوانێ ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا بێ " .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە