پەیامی کورد ... ئەمریکا بارێکی نهێنی و گرینگ ڕادەستی ئیسرائیل دەکات .
لەگەڵ هەبوونی ئاڵۆزی و کێشە و گرفتەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەەستین ، فڕۆکەیەکی پڕ قورس و گرانی هەڵگرتن و گواستنەوەی نیزامی و سەربازی جۆری C-17A Globemaster ی هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا لە تەل ئەڤیڤ نیشتووەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک پۆرتاڵی فلایت ڕادار ڕاپۆرتی داوە کە فڕۆکەیەک بە کێشی زۆر قورس و گران ەوە لە هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا بەرواری ١٣ ی مەی لە بنکەی نیزامی و سەرابزی " ڕامشتاین " ی ئاڵمانیا بە ناوەختە لە کاتی شەو فڕیوە و سەر لە بەیانی لە ئیسرائیل نیشتووەتەوە .
ئەم پۆرتاڵە هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم فڕۆکەیە هەڵگری بارێکی نهێنی و گرینگ بووە کە ڕادەستی ئیسرائیل ی کردووە .
ماوەیەک دوای نیشتنەوەی لە تەل ئەڤیڤ C-17A Globemaster جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە بنکەی ئاسمانی ڕامشتاین لە ئاڵمانیا .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ئەرتەشی ئەم ووڵاتە هاوکات هێرشە ئاسمانی و زەوینی یەکانی خۆی بۆ خاڵی سنووری غەززە دەست پێکردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە