ئەمریکا بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز ٣٠ زرێپۆش ڕادەستی سوپای عێراق دەکات

ئەمریکا بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز ٣٠ زرێپۆش ڕادەستی سوپای عێراق دەکات

پەیامی کورد ... ئەمریکا بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز ٣٠ زرێپۆش ڕادەستی سوپای عێراق دەکات

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ڕایگەیاند کە سوپای ئەمریكا ٣٠ زرێپۆشی پێشكەش بە سوپای عێراقی كردوە بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە: ئەمریكا ٣٠ زرێپۆشی پێشكەش بە سوپای عێراقی كردوە تاكو ناوچەی سەوزی نێودەوڵەتی بەغداد بپارێزێت، ئەوەش بەهۆی هێرشە بەردەوامەكان بۆ سەری.

 

ئەوەش هاتوە: ئەمریكا پابەندە بە یارمەتیدانی سوپای عێراقی لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی بەگشتی و بەغداد بە تایبەتی، هەروەها چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازی دیكەشی پێشكەش بە فیرقەی تایبەتی بنكەی "ئەسەد"ی سەربازی كردوە تاسوپای عێراقی لە ئەركەكانی بەكاریان بهێنێت.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا جەختیلەوەشكردوەتەوە: پێشكەكردنی ئەم هاوكاریانە بەشێكە لە پلانێكی گەورەتری نوسینگەی هاوكاری ئاسایشی سوپای ئەمریكا – عێراق.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە