پەیامی کورد ... ئەمریکا بۆ ئیسرائیل هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنە کە لە دوای مردنی نەخۆشەکەی دەبێتە ڕزگارکەر
سەرلەشکەر سەلامی ، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە پەیامێکدا رایگەیاند : ئیسرائیل خەریکە هەڵدەوەشێتەوە ، چوونکە پێستر ئیسرائیلی یەکان بێ ڕەحمانە کوشتاریان دەکرد ، بەڵام ئەمڕۆ تەنانەت بریندار بوونی فەلەستینییەک بۆ ئەوان پاشهاتی زۆری بە دواوە دەبێت .
وەرزی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە بۆ فەلەستین تێپەڕیوە و لە دەستانی بەتاڵ تێپەڕبووە و چەکدارە .
فەلەستین لە دەستانی بەتاڵ تێپەڕبووە و پیاوەکانی لە حاڵی بەرەنگاربوونەوەن .
بە ئیسرائیلی یەکان دەڵێم ئێوە بیرتان دەکردەوە لایە پتەوە ئەمنییەکانتان دەتوانێ لە مترسی هێرشەکانی فەلەستینی یەکان ڕزگار بکات ، بەڵام بینیتان چۆن لە شەوێکدا فەلەستینییەکان هێزی ئەمنییەکەتانی شکست پێهێنا .
ئێوەی ئیسرائیلی تێکشکانی نیزامی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆتان دەبینن .
ئێوە دەبینن چیتر ئەمریکا پاڵپشتێکی جێگای متمانە بۆ ئێوە نییە و وەکوو ماڵی جاڵجاڵۆکەی لێهاتووە .
ئەمریکا بۆ ئێوە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنە کە لە دوای مردنی نەخۆشەکەی دەبێتە ڕزگارکەر
ئێمە ئێوە بە جێ ناهێڵین و وولامەکانی ئێمەتان بینیوە ئەگەر بچووکترین کارێکی شەڕئەنگێزانەتان لێوە بەدەر بکەوێت باش دەزانن چیتان بە سەر دێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە