پەیامی کورد ... ئەمریکا دەرمانی پشتڕاست نەکراوەی کۆرۆنای کردە دیاری بۆ ووڵاتی بەرازیل .
ئەمریکا دوو میلیۆن دووز لە دەرمانێکی پشتڕاست نەکراوەی کۆرۆنای وەکوو دیاری بۆ بەرازیل یا هەنارد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ڕایگەیاند ، ئەمریکا دوو میلیۆن دووز دەرمانی دژە مالاریای هیدرۆکسین کلۆرۆکین بە ناوبانگ بە HCQ بۆ بەرازیل هەنارد . ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاند ئەم دەرمانە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە و ناتوانرێ دەربارەی کاریگەری دەرمانی لە سەر ڤیرووسی کۆرۆناوە بە شێوەی جیددی قسە بکرێت . سەرەڕآی ئەمانە ترامپ بە شەخسی ڕایگەیاندبوو کە لەم دەرمانە کەڵک وەردەگرێت . ئێستا ئەمریکا دوو میلیۆن دووز لەم دەرمانە پشتڕاست نەکراوەی بۆ بەرزایل ناردووە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرازیل یەکێک لە چەند ووڵاتی سەرلیستەی بەرزترین ئاستی تووشبووان و مردن بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهان دایە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە