پەیامی کورد ... عه‌بدولڕه‌زا شه‌هلائى سه‌ركرده‌یه‌كى دیكه‌ی سه‌ربازی ئێرانى له یه‌مه‌ن لە لایەن ئەمریکاوە كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام ڕزگارى بوو .
رۆژنامه‌ى واشینتۆن پۆستى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه، ئه‌و شه‌وه‌ى قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قى قودسى ئێران له‌شارى به‌غدا كرایه ئامانج، سه‌ركرده‌یه‌كى دیكه‌ی سه‌ربازی ئێرانى له یه‌مه‌ن كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام رزگارى بووه.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى ٣ی ١ی ٢٠٢٠ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قى قودسى سوپای پاسدارانی ئێران له‌شارى به‌غدا كرایه ئامانج و له‌گه‌ڵ ئه‌بوومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كوژران و ئه‌وه‌ش هه‌ڵایه‌كى زۆرى لێكه‌وته‌وه، دواتر ئێران دوو بنكه‌ى سه‌ربازیى ئه‌مریكى له ئه‌نبار و هه‌ولێر به موشه‌ك وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه، كرده ئامانج.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ى واشینتۆن پۆستى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، هه‌ر له شه‌وى كوشتنى قاسم سلێمانی -دا، سه‌ركرده‌یه‌كى دیكه‌ی سه‌ربازیى ئێرانى به‌ناوى عه‌بدولڕه‌زا شه‌هلائى، كه فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌یه‌كی هێزى قودسى ئێرانه له یه‌مه‌ن، كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام هێرشه‌كه سه‌ركه‌وتو نه‌بوه و ناوبراو رزگارى بووه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، سه‌ركرده‌كانى پێنتاگۆن چاودێرى هه‌ردوو هێرشه‌كه‌یان كردوه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه، كه كوشتنى هه‌ردوو سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كه‌ى ئێران به‌یه‌كه‌وه رابگه‌ێنن ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
پێشتریش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بڕى ١٥ ملیۆن دۆلارى وه‌ك پاداشت بۆ هه‌ركه‌سێك دانا زانیاری له‌سه‌ر شه‌هلائى بدات، كه له یه‌مه‌نه و مێژوویه‌كى دوورودرێژى هه‌یه له به‌ئامانجگرتنى ئه‌مریكییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانى.
شه‌هلائى له‌ساڵى ١٩٥٧ له‌دایكبوه و له هێرشه‌كانى سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان له عیراق به‌شداره، هه‌روه‌ها ده‌ستى هه‌یه له ڕفاندنى ٥ سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌ساڵى ٢٠٠٧ و كوشتن‌یان له‌شارى كه‌ربه‌لا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە