پەیامی کورد ... ئەمریکا جارێکی دیکە هۆشداری دا کە کڕینی سامانەکانی ڕووسی " ئێس – ٤٠٠ " پاشهاتی زۆر قورس و گرانی بۆ تورکیا بە دواوە دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بڵاوکراوەی هیل ، ئەم بابەتە چارلز سامێرز ، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە .
سامێرز هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئانکارا بە ڕەش کردنی زۆر بە هێزی پەویوەندییە سەربازییەکانی خۆی لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان رووبەڕوو دەبێتەوە .
ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەروەها ووتی : " ئەگەر بێت و تورکەکانی سیستەمی " ئێس – ٤٠٠ " بکڕن ، شەڕکەرەکانی ئێف – ٣٥ و سامانەگەلی مووشەکی پاتریۆت بە دەست ناهێنن .
بەم تازەییانە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کڕینی " ئێس – ٤٠٠ " لە لایەن تورکیاوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە واشینتۆن تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکانی بە ئانکارا ڕادەست نەکات و ئەندام بوونی تورکیا لە بەرنامەی درووست کردنی شەڕکەرەکانی ئەمریکی جۆری پێنجەمی " ئێف – ٣٥ " ڕابوەستێت .
ڕێکەوتنی ڕادەست کردنی " ئێس – ٤٠٠ " بە تورکیا هۆکاری ڕوودانی ئاڵۆزی دیپلۆماتیک لە نێوان تورکیا و ئەمریکایە و واشینتۆن داوای لە ئانکارا کردووە لە جیاتی " ئێس – ٤٠٠ " سامانەگەلی مووشەکی پاترییۆت بکڕێت .
سامانەی بەرگری مووشەکی جوولەری زەوین بە ئاسمان ی " ئێس – ٤٠٠ " بۆ لە ناوبردنی جۆرەها ئامانجی ئاسمانی دوژمن وەکوو فڕۆکەگەلی درووست کەری پارازیت ، فڕۆکەگەلی ڕادار میحوەر و کۆنترۆڵی ئاسمانی ، فڕۆکەگەلی ناسینەوە و زانیاری و ئێستێخباراتی ، فڕۆکەگەلی ستراتیژیکی و شەڕکەری شکاری ، مووشەک گەلی بالستیک تاکتیکی و تاکتیکی ئۆپراسیۆنی ، مووشەکگەلی بالستیک ی مەودا ناوەند ، ئامانجی ئاسمانی مافەوقی دەنگ و جۆرەها ئامانجی ئاسمانی پێشکەوتوو درووست کراوە .
بڕیارە تورکیا ٤ گۆردانی " ئێس – ٤٠٠ بە بڕی نرخی ٢.٥ میلیار دۆلار لە ڕووسیا بکڕێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە