پەیامی کورد ... ئەمریکا دەیەوێ حکوومەتی دوو ووڵاتی دیکە بگۆڕێت .
مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ووتووێژێک لەگەڵ تەلەفزیۆنی " Telemundo " ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکان بە تەمایە حکوومەت نە تەنیا لە ڤەنزۆئێلا بەڵکوو لە نیکاراگۆئا و کووبا ش بگۆڕێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کاتێک هەواڵنێری تەلەفزیۆنەکە پرسیاری لێکرد ئایا واشینتۆن نییەتی هەیە لەگەڵ ڕژیم گەلی نا دیموکراتیک لە نیکاراگۆئا و کووبا بەرەنگار ببێتەوە ، پۆمپێئۆ ووڵامی پۆزێتیڤی دایەوە .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ووتی : " ئێمە قەبووڵمان ە کە دەوڵەتانی ئەم ووڵاتانە لەگەڵ خەڵکی خۆیان دا بە خەشم و ئازارەوە ڕەفتار دەکەن و مەترسی ڕاستی ، مەترسی بۆ ئەمنییەت و مەترسی بۆ کەسایەتی مرۆڤ بەبار دەهێنێت و خەڵک لە ئازادییە سەرەکی و بنچینەییەکان بێ بەش دەکات . "
مایک پۆمپێئۆ جەختی کردەوە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە حاڵی چالاکییە بۆ گەیشتن بە ئامانجی پۆزێتیڤ نە تەنیا لە ڤەنزۆئێلا بەڵکوو لە نیکاراگۆئا و کووبا یە .
ڕۆژی ٢٣ی جانیوەری خوان گوایدۆ ، ڕابەری ئۆپۆزۆسیۆنی ڤەنزۆئێلا خۆی بە سەرۆککۆماری کاتی ئەم ووڵاتە ڕاگەیاند .
ئەمریکا بەپەلە و بە شێوەی ئاشکرا پاڵپشتی لێکرد . مۆسکۆ لە لایەن نیکۆلاس مادۆرۆ ، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ڤەنزۆئێلا ماوەتەوە و واشینتۆنی بە دەستتێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەم ووڵاتە تاوانبار کرد
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە