پەیامی کورد ... ئەمریکا هۆشداری بەکارهێنانی سیستەمی ئێس - ٤٠٠ دەداتە تورکیا
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس - ٤٠٠ لە لایەن تورکیاوە بە پێچەوانەی ڕێکەوتننامەکانی نێوان واشینتۆن و ئانکارا ناوبرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەیاننامەکەی پێنتاگۆن دا هاتووە کە تورکیا دەبێ بزانێت تاقیکردنەوەی ئەم سیستەمە ڕووسی یە پاشهاتی زۆر مەترسیداری بەدواوە دەبێت بۆ ئەم ووڵاتە .
تورکیا هەفتەی ڕابردوو بۆ یەەکەمین جار سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ ی لە نەمایش و مانۆڕی لە دەریای مەدیتەرانەدا تاقیکردەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە