ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا

ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا

" حەیدەر مەنسور " باڵیۆزی عێراق لە ڕووسیا ڕایگەیاند، ناکۆکیەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە داواکردنی سیستەمی بەرگریی S-400  ڕووسی لەلایەن عێراقەوە، دەکرێت بە رێگای دیبلۆماسیەوە چارەسەر ببێت.

حەیدەر مەنسور، ئەوەشی ڕوون کردەوە ئەو هەنگاوەی عێراق لەچوارچێوەی پەیوەندییە سەربازییە مێژوییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی سۆڤیەتی جارانە.

لەماوەی ڕابردووەدا عێراق داوای لە ڕووسیا کرد سیستەمی بەرگری  S-400 پێ بفرۆشێت ، کە سیستەمێکی دژە مووشەکیە و لە توانایدا هەیە لەدووری 30 کیلۆمەتر و بەرزی 400 کیلۆمەترەوە ئامانجەکانی بپێکێت.

لەبەرامبەردا ئەمریکا هۆشداری بە عێراق و وڵاتانی دیکە داوە لە كڕینی سیستەمی بەرگری ڕووسی و ڕایگەیاند "نزیکبونەوە و هەنگاوی لەوجۆرە سزا و ئابڵوقەی بەدوادا دێت ".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە