پەیامی کورد ... ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڕووسیا و چێن
برایان هوک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جەختی لە دروستبوون و پێویست بوونی درێژەدان بە گەمارۆی چەکی ئێران کرد، و ووتی: « دژایەتی ڕووسیا و چین لەگەڵ گەڵاڵەی ئەمریکا، ئەنجامەکەی پەراوێز بوونیانە.»
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند: هەفتەی ڕابردوو ڕووسیا و چین بە هۆی پشتگیریکردنی ئێران، لە ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی ، پەراوێز خران و هۆشدارییان پێدرا ئەگەر بێت و بەردەوام بن لەم بڕیارە بێگومان لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەهەمان شێوە، پەراوێز دەخرێن.
برایان هوک ووتی: درێژکردنەوەی قەدەخەی فرۆشی چەک بۆ ئێران کارێکی درووستەو پێویستە و هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەگەر بە ئاشکراش دانی پێدا نانێن، بەڵام باوەڕیان بەم ڕاستییە هەیە.ئەم گەمارۆیە بەرگریی لە گواستنەوەی چەکی ئێرانی نەکردووە بەڵام دەستی ئێرانی لە ئاژاوەگێڕی ناوچەکە ، کورت کردووەتەوە.
ئەنجوومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ناوەکی، هەفتەی ڕابردوو، کەمتەرخەمی و هاوکاری نەکردنی ئێرانی لەگەڵ لێکۆڵینەوەرانی ئاژانس ئیدانە کرد و داوایان کرد ئێران پابەند بێت بە هاوکارییەکی تەواو لەگەڵ ئاژانسی.»
بەرگری فرۆشی چەک بۆ ئێران کە لە مانگی ئوکتۆبەر کوتایی پێدێت و ئەمریکا سوورە لەسەر درێژ پێدانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە