پەیامی کورد ... ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران لە سەر بەکارهێنانی هێز لە ڤەنزۆئێلا .
کریگ فالێر فەرماندەی باشووری هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە سوپای پاسداران جمووجووڵەکانی لە ڤەنزۆئێلا زیادی کردووە.
فالێر ڕایگەیاندووە ئەمریکا ئاگادارە هەوڵەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەی کارائیب بۆ زیادکردنی جمووجووڵی سوپای پاسداران زیادی کردووە.
لە درێژەدا گووتی ئەمریکا لە نیزیکەوە چالاکیە تێکدەرانەکانی سوپای پاسداران بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە چاودێری دەکات.
فالێر ڕایگەیاند ڕژیمی ئێرانی بە گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزمی جیهان ناوبرد و ووتی ڕژیمی ئێران بە هۆی پشتیوانی لە تیرۆریزم کارەسات لە ووڵاتانی وەک یەمەن و سووریا درووست دەکەن.
ژەنڕاڵ فالر جەختی لەوەکردەوە میلیشیاکانی حزبۆڵلای لوبنانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە ناوچەی کارائیب و لە ڕێگەی پەنابەران و هەروەها مامەڵە و کاری ماڵی هەبوونیان هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە