پەیامی کورد ... مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمرکا چوارشەممە ٣ی ئەیپریل لە دیداری لەگەڵ مەولوود چاووش ئۆغلۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ، سەبارەت بە " پاشهاتەکانی وێرانگەری لەناکاوی " هەر جۆرە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هۆشداری دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە العربیە ، تورکیا بارەها هەڕەشەی کردووە کە دەیەوێ لە دژی جەنگاوەرانی کوردی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە باکووری سووریا دەست بداتە ئۆپراسیۆن . تورکیا ئەم جەنگاوەرانەی کە هاوپەیمانی ئەمریکان لە شەڕی دژ بە داعش دا ، پەیڕەوانی" بە " حزبی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " و بە " گرووپی تیرۆریستی " ناویان دەبات .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بەیانیەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە " مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوە ، لە ووتوووێژەکانی ئێستا سەبارەت بە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی دەکات و لە هەمان کاتدا ، لە پاشهاتە وێرانگەرەکانی لە ناکاوی هەرجۆرە ئۆپراسیۆنی سەربازی یە لایەنەی تورکیا لە ناوچەکە ، هۆشداریدا " .
دیداری ئەم دوو وەزیرە لە پەنای جەژنی حەفتاهەمین ساڵیادی دامەزارندنی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری " ناتۆ " پێکەوە ڕاوبۆچوونیان دەربڕی .
پەیوەندی ئەمریکا و تورکیا لە حاڵی ئێستادا بە هۆکاری بابەتی جۆراوجۆر ئالۆزە . لەم دیدارەدا ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها " لە ئەگەری هەوڵی تورکیا لە کڕینی سامانەی بەرگری مووشەکی ئێس – ٤٠٠ لە ڕووسیا ، نیگەرانی خۆی دەربڕی " .
پێش ئەم دیدارە ، چاووش ئۆغلۆ ووتبووی کە سەرەڕای فشارەکانی ئەمریکا ، تورکیا سامانەی بەرگری مووشەکی ئێس – ٤٠٠ ی لە ڕووسیا دەکڕێت .
لە کاردانەوە بەم جەهەتگیرییەی تورکیا ، ئەمریکا دووشەممە ڕایگەیاند کە هەناردنی کەل و پەل و چەک و چۆڵی شەڕکەری ئێف – ٣٥ ڕادەگرێت . واشینتۆن هەروەها ووتی چالاکی بۆ درووست کردنی هاوبەشی ئەم شەڕکەرە دەخاتە کاتێکی نادیارەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە