پەیامی کورد ... ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ئاڵمانیا کەم دەکاتەوە
ئەمریکا ڕایگەیاند ژمارەیەک لە هێزەکانی خۆی لە ئاڵمانیا کەم دەکاتەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا فەرمانی کردووە کە لە ژمارەی هێزەکانی خۆی جێگیر لە ناو خاکی ئاڵمانیا کەم بکرێتەوە . بە پێی ڕاپۆرتێک لە وال ژۆرناڵ ستریت بڵاوکراوەتەوە دۆناڵد ترامپ ووتوویەتی ژمارەی هێزە سەربازییەکانی جێگیری ووڵاتەکەی لە ئاڵمانیا دەبێ بە ڕێژەی یەک لە چوار کەم بکرێتەوە و ئەم ڕووداوەش دەبێ لە چەند مانگی داهاتوودا ئەنجام بدرێت . لە لایەکی دیکەوە و بە بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لەهێستان ڕایگەیاندووە ئامادەی پێشوازی کردنی هێزە سەربازییەکانی دەرچوو لە ناو خاکی ئاڵمانیایە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لە ژمارەی ٣٤٥٠٠ هێزی سەربازی کە لە ناو خاکی ئاڵمانیا بوونیان هەیە دەبێ ژمارەی ٩٥٠٠ کەس کەم بکرێتەوە . ئەم هەوڵە لە دوای هەوڵەکانی ترامپ بۆ کەم کردنەوەی پەیمان و ڕێکەوتنەکانی سەربازی و ماڵی ئەمریکا لە ناتۆ ئەنجام دەدرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە