ئەمریکا هوشداری دەدات بەوانەی چەکوچۆڵ هەناردەی ئێران دەکەن

ئەمریکا هوشداری دەدات بەوانەی چەکوچۆڵ هەناردەی ئێران دەکەن

پەیامی کورد ... ئەمریکا هوشداری دەدات بەوانەی چەکوچۆڵ هەناردەی ئێران دەکەن

 

وڵاتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە پاش پەسندبوونی دووپاتکردنەوەی گەمارۆ جیهانییەکانی چەکوچۆڵ لەسەر ئێران، گەمارۆی زیاتر لەسەر ئەو وڵاتانە دادەنێت کە چەکوچۆڵ بۆ ئێران دەنێرن.

 

"ئێلیۆت ئابرامز" نوێنەری تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێراندا، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ئەیلوول هەڕەشەی گەمارۆدانی  ئەو وڵاتانەی کردووە کە پاش دووپاتبوونەوەی گەمارۆکانی سەر چەکوچۆڵی ئێران گرێبەستی چەکوچۆڵی لەگەڵ ئێران دەبەستن.

 

لە هەمان ڕۆژدا و پێش پرێس کۆنفرانسەکەی "ئێلیۆت ئابرامز"، "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتای بریتانیایی خۆی "دۆمێنیک ڕاب"، ڕایگەیاندبوو شەممەی حەوتووی داهاتوو بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی سەر چەکوچۆڵی ئێران دەڕۆینە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

هەروەها "دۆمینێک ڕاب"، وەزیری دەرەوەی بریتانیا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە نابێت ئیزن بە ئێران بدرێت چەکی ناوکی بەدەست بێنێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە