پەیامی کورد ... ئەمریکا هوشداری دایە تورکیا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٦ی تەشرینی یەکەم رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاستێكی به‌رز له حكومه‌تی توركیا نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه و وه‌رگرتنی سیستمی S-400ی روسیش ره‌تده‌كاته‌وه.
مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وه پشتڕاست بكرێته‌وه توركیا سیستمی S-400ی روسیا بكڕێت، ئێمه به‌توندترین شێوه تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمی موشه‌كی ئێس-400 ی روسیا وه‌ك شایسته‌یی نه‌بون له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی توركیا، له‌كاتێكدا ئه‌ندامێكی ناتۆ و هاوبه‌شێكی ستراتیژی ئه‌مریكایه، ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین"
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریشیدا له‌وه‌ی "ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیداری شاراوه" بۆ په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی چاوه‌ڕوانیان ده‌كات ئه‌گه‌ر سیستمی موشه‌كی ئێس-400 ی روسیا تاقی بكاته‌وه".
ئه‌مڕۆ روسیا، جێگیركردنی سیستمی موشه‌كی ئێس-400 ی له‌توركیا راگه‌یاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە