ئەمریكا داوا لە هاوڵاتیانی دەكات رووسیا جێ بهێڵن

ئەمریكا داوا لە هاوڵاتیانی دەكات رووسیا جێ بهێڵن

پەیامی کورد... ئەمریكا داوا لە هاوڵاتیانی دەكات رووسیا جێ بهێڵن

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ڕووسیا هاوڵاتیانی وڵاتەكەی ئاگادار دەكاتەوە كە پلانیان هەبێت لەداهاتوودا ڕووسیاش جێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا پێشبینی ئەوەشی كردووە كە ئەگەری ڕوودانی هێرش هەیە لە مۆسكۆو سنووری نێوان ڕووسیاو ئۆكرانیا.

باڵیۆزخانەكە لە مۆسكۆ وتیشی، هەڕەشەی ڕوودانی هێرش هەبووە لە ناوەندەكانی بازاڕكردن و وێستگەكانی مێترۆو شوێنە گشتیەكانی دیكە لە ناوچە گەورەكاندا، لەوانەش مۆسكۆو سەینت پیتەرسبێرگ و سنووری نێوان ڕووسیاو ئۆكرانیاش.

باڵیۆزخانەكەی ئەمریكا بە هاوڵاتیانی ئەمریكی وتوە، بە پلانی ئاسایشی تایبەتی خۆتاندا بچنەوە، پلانێكی جێهێشتنی ڕووسیاتان هەبێت كە تیایدا پێویستتان بە یارمەتی حكومەتی ئەمریكا نەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا (ماریا زاخارۆڤا) پرسیاری لەوە كرد كە ئایا ئەمریكا زانیاری پێداون سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی هێرش لەناو ڕووسیادا.

زاخارۆڤا وتی " ئەگەر نا، چۆن لەمە تێبگەین ؟ "

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە