ئەمریکا: خوزیارین کە کێشەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بە دیپلۆماسیی چارەسەر بکرێن

ئەمریکا: خوزیارین کە کێشەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بە دیپلۆماسیی چارەسەر بکرێن


پەیامی کورد... ئەمریکا: خوزیارین کە کێشەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بە دیپلۆماسیی چارەسەر بکرێن


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان کێشەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بە رێگای دیپلۆماسیی چارەسەر بکرێن وە دەنگۆی ئەوەی کە گوایە ئۆکراینا و خۆرئاوا دژبە چارەسەرکردنی کێشەکانن لە رێگای دانوستانەوە بەتەواوی هەڵەیە و رووسیا وازهێنانی ئۆکراینای لەو خاکەی لەدەستی داوە کردوویەتییە مەرج بۆ دانوستان، ئەمەش قبوڵکراو نییە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جەیمس کلێڤەرلی ڕێكخرا، ئەنتۆنی بلیكن وەزیری دەرەوی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەمریکا تاکوو ئێستا بە بەهای ٢٥ ملیار دۆلار چەک و پێداویستی سەربازیی بۆ سوپای ئۆکراینا دابین کردووە و لە رۆژانی داهاتوودا پاکێجێکی دیکەی هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکراینا رادەگەیەنین، ووتیشی بەهێزی ئۆکراینا لە مەیدانی جەنگدا، کارتی دەستی ئەو وڵاتە بەهێز دەکات بۆ دانوستان.

ئەوەشی خستە ڕوو: ئەوان لەگەڵ ئەوەدان کێشەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بە رێگای دیپلۆماسی چارەسەر بکرێن و دەنگۆی ئەوەی کە گوایە ئۆکراینا و خۆرئاوا دژبە چارەسەرکردنی کێشەکانن لە رێگای دانوستانەوە بەتەواوی هەڵەیە، رووسیا وازهێنانی ئۆکراینای لەو خاکەی لەدەستی داوە کردوویەتییە مەرج بۆ دانوستان، كە ئەمەش قبوڵکراو نییە.

لای خۆیشیەوە جەیمس کلێڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا ئاماژەی بەوەكرد: هیچ کاتێک هێندەی ئێستا رووسیا لەسەر ئاستی جیهان بە تەنها جێ نەهێڵدراوە و هیچ کاتێکیش یەکڕیزی هێندەی ئێستا نەبووە لەنێو ناتۆدا.

کلێڤەرلی ئەوەشی ووت: لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەیدا، جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و لەسێدارەدانی جێگری پێشووی وەزیری بەرگریی ئێران، عەلی رەزا ئەکبەرییان -کە هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانی و ئێرانی بووە- تاوتوێ کردووە و نیگەرانی خۆیان دەربڕیووە لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دابینکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە بۆ رووسیا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە