وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەمڕۆ بڕیار بدرێت لەسەر ئەو داوایەی کە هەفتەی پێشوو پێشکەشکرابوو و داوای ئەوەی دەکرد کە لە ماوەی هەڵبژاردنەکاندا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.
وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەمڕۆ بڕیار دەربارەی ئەو داوایەوە بدرێت کە پەیوەستە بە ئازاد کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ماوەی هەڵبژاردنەکاندا.
لەلایەکی تریشەوە ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی دەستەی جێبەجێکاری ناوەند (مەیەکە) کە هاموو ڕۆژەکە دەخایەنێت لیستی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) یاشکرادەکرێت.
ئآشکراشکرا کە زۆربەی ئەندام پەرلەمانەکانی ئەم خولە کاندید ناکرێن و کەسانی نوێ دێنە ناو پارتەکەوە و ئەمەش دەبێت هۆی گۆڕینی خوێنی پارتەکە.
بەپێی ئەو هەواڵەی (مەحمود جان) کە لە رۆژنامەی (جمهوریەت)دا بوو بەهۆی ئەو بڕیارەی کە دەرچوو بۆ لابردنی پاراستنی ئەندام پەرلەمانەکان لە سزای یاسای ئەو کەسانەی کە سزای یاسایان بەسەردا سەپێنراوە و قەدەغە کراوە لێیان بەشداری کاری سیاسی بکەن یاخود ئەگەری ئەوەی هەیە توشی هەمان دۆخ ببنەوە کاندید ناکرێنەوە بۆ ئەندام پارلەمانی تورکیا.
لە ئەم ڕوانگەیەوە نزیکەی 20 لە ئەندام پارلەمانەکانی ئێستا لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دووبارە کاندید ناکرێنەوە. زانراوە کە لە لیستی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش کە ئێستا لە بەندیخانەدایە وەرگیراوە وەک کاندیدی پارتەکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری.
ڕاگەیەنرا کە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کار لەسەر لیستی کاندیدەکانی دەکات هاتا کۆتا کاتژمێر و ئینجا دەیدات بە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە