پەیامی کورد ... ئەمریکا لە بەرامبەر ڕاگرتنی ٢٠٪ پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێران ەوە پێشنیارێک دەخاتە ڕوو
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هەواڵنێری پۆلیتیکۆ بڵاوی دەکاتەوە کە ئەمریکا بەنیازە بەرامبەر ڕاگرتنی پیتاندنی ۲۰٪ی یۆرانیۆم لە لایەن کۆماری ئیسلامی، هەندێک لە گەمارۆوەکان کەم بکاتەوە بەڵام تاکوو ئێستا " ئەم بابەتە پێشنیارێکە و هێشتا پەسەند نەکراوە "
▪️نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئەگەری ئەم پێشنیارە کاردانەوەی نواند و لە لاپەڕەی تایبەتی تویتەری خۆیدا نووسیویەتی:
▫️بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام پێویست بە پێشنیارێکی تازە نییە تەنها دەبێت دەستبەجێ و بە تەواوی، هەموو بەڵێنەکانی ڕاگەیێندراوی ٢٢٣١ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ بکات و گەمارۆوەکان لابەرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە