ئایا ئەمریکا لە ڕادەست کردنی پاترییۆتەکان بە تورکیا پاشگەز دەبێت ؟

ئایا ئەمریکا لە ڕادەست کردنی پاترییۆتەکان بە تورکیا پاشگەز دەبێت ؟

پەیامی کورد  ...  ئایا ئەمریکا لە ڕادەست کردنی پاترییۆتەکان بە تورکیا خۆپارێز دەبێت ؟

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی " حۆرییەت " ویلایەتە یەکگرتووەکانی پێشنیاری خۆی سەبارەت بە ڕادەست کرندی سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی " پاترییۆت " بە تورکیا وەردەگرێتەوە ، ئەگەر تورکیا لە کڕینی سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی " ئێس ٤٠٠ " ی ڕووسیا پاشگەز نەبێتەوە .

ووتوبێژی سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاندبوو کە تورکیا لە کڕینی " ئێس ٤٠٠ " ی ڕووسیا پاشگەز نابێتەوە ، تەنانەت ئەگەر " پاترییۆتەکانی ئەمریکاش بکرێت ، چوونکە ئەم بابەتە هیچ پەیوەندییەکیان پێکەوە نییە .

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی لەمبارەوە ووتی : " ئەگەر تورکیا بە کارەکانی خۆی بۆ زیاد بوونی سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی " ئێس ٤٠٠ " ی ڕووسی بەردەوامی بدات ، ئێمە ناتوانین " پاترییۆت بفرۆشینە تورکیا .

ئێمە نیگەرانی ئەوەین کە کڕینی " ئێس – ٤٠٠ " لە ڕیگای تورکیاوە ، کۆمپانیای تورکیا لە بەرنامەی " شەڕکەرەکانی نەوەی پێنجەم " ی خستە مەترسییەوە و دەبێتە هۆکاری دۆخی گەمارۆەکان بەرامبەر بە یاساکانی ئێمە لە ژێر ناونیشانی " CAATSA " "بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دوژمنانی ئەمریکا بە باکارهێنانی کەل و پەلی گەمارۆ " دەبێت . ئێمە لە یاسایانە لە بەرامبەر بە ئێران بە کار دەهێنین . "

ماوەیەک پێش ئێستا ، ئاژانسی هاوکاری بەرگری و ئەمنییەتی پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە وەزراەتی دەرەوەی ئەمریکا مامەڵە لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە فرۆشتنی سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی " پاترییۆت " لەگەڵ کەل و پەلی پەیوەست بە نرخی گشتی ٣ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن دۆلار پەسەند کراوە .تورکیا کڕینی ٤ سیستەمی لەگەڵ ٢٠ دەزگای هاوێژەر و ٨٠ مووشەکی داوا کردبوو .

ڕۆژنامەی تورکی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار کە ڕاپۆرتی دابوو کە تورکیا ئاماژەدانی ئەمریکا سەبارەت بە پاشگەز بوونەوە لە کڕینی " ئێس – ٤٠٠ " ی ڕووسی لە جێگای وەرگرتنی پاترییۆتی ڕەت کردووەتەوە . سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی ڕووسی لە هەموو لایەنەێکەوە باشترە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە