پەیامی کورد ... ئەمریکا پێگەی یەکەمی ووڵاتانی جیهانی لە بواری زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرد.
ژمارەی تووشبووانی ئەمریکا لە ئێستادا گەیشتە زیاتر لە ٨٥.٤ هەزار و بەوەش کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان لەو ووڵاتە لە چاو ٨١.٣ هەزار تووشبووان چینی تێپەڕاند. هەر بۆیە لەم بابەتەدا ئەمریکا بە پێش ئیتاڵیا و چین کەوتووە
دەزگا تەندرووستییەکانی ئەمریکا لە چوار کاتژمێری رابردوودا، ١٣ هەزار و ٣٥٥ حاڵەتی نوێی هەڵگرانی کۆرۆنایان تۆمار کرد، بەوەش کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان لەو ووڵاتە گەیشتە ٨٢ هەزار و ١٦ تووشبوو.سەدا ٢٥ی تووشبووانی ڤیرووسی كۆرۆنا له ویلایهتی نیویۆرك تۆماركراوهو زۆرترین زیانهكانی ئهو ڤیرووسه بهر وولایهتهكه كهوتوه، کۆی گشتی تووشبووان لە نیۆیۆرک ٣٧ هەزار و ٧٣٨ کەسە.
لە ئێستادا ئەمریکا بەیەکەم ووڵاتی جهان دادەنرێت بۆ تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتە و چین لە ریزبەندی دووەمدایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە