پەیامی کورد … ئەمرۆ ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى وێستگه تانهلێدراوهكانى شه‌ش پارێزگا ئەنجام دەدرێت
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ته‌واوكردنى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى وێستگه‌كانى به‌ره‌ى كه‌رخ له‌به‌غدا ڕاگه‌یاند،وجهختیكردهوه سبه‌ى یه‌كشه‌ممه جیاكردنه‌وه وژماردنى وێستگه تانهلێدراوهكانى شه‌ش پارێزگا ده‌كرێت.
لەمبارەیەوە كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه:"ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى بۆ وێستگه تانهلێدراوهكانى به‌ره‌ى كه‌رخى به‌غدا كراوه،به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى پاڵێوراوه تانهدهرهكان وچاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى وڕاگهیاندنكارانى ڕێگه‌پێدراو".
ناوبراو وتویەتیشی:"ئه‌نجامى پرۆسه‌ى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى بۆ وێستگه‌كانى به‌ره‌ى كه‌رخ بۆ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێكارى پێویست له‌باره‌یانه‌وه له‌سایه‌ى رۆشنایی ڕێوشوێنه په‌یڕه‌وكراوه‌كان".
ڕایشیگه‌یاند"ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه پرۆسه‌ى ژماردن وجیاكردنه‌وه بۆ وێستگه‌ى پارێزگاكانى هه‌ولێر وكه‌ركوك وكه‌ربه‌لا وموسه‌نا وقادسیه وئه‌نبار ده‌كرێت، ڕۆژى دووشه‌ممه‌ش بۆ پارێزگاى زیقار ته‌رخان ده‌كرێت"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە