ئەمریکا: کەمتەرخەمی لە لێپرسینەوەی هەر کەسێک ناکەین کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانمان

ئەمریکا: کەمتەرخەمی لە لێپرسینەوەی هەر کەسێک ناکەین کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانمان

پەیامی کورد... ئەمریکا: کەمتەرخەمی لە لێپرسینەوەی هەر کەسێک ناکەین کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانمان

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر بەغدای پایتەختی لە ئەستۆگرت.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 9:30 خولەکی شەوی رابردوو هێزەکانمان هێرشێکیان لە لایەکی بەغدا ئەنجامدا وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی کرانە سەر ئەندامەکانمان لە هێزی سەربازیی ئەمریکا.

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی هێرشەکە زیانی لاوەکی یان زیانی لە ریزی هاوڵاتییانی مەدەنی لێکەوتبێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی گەلەکەی، کەمتەرخەمی لە لێپرسینەوەی هەر کەسێک ناکەین کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانمان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە