پەیامی کورد ... ئەمریکا چەندین کەسایەتی نزیک لە ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزایان بەسەر چوار کەس و شەش کۆمپانیا دا سەپاندووە كە پەیوەستن بە حكومەتی ئێران-ەوە.
بە پێێ ڕاگەیاندراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، كە ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەم لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، سزاكان ژمارەیەك كەسایەتی و كۆمپانیا دەگرنەوە كە بەشێكیان ئێرانین و ئەوانی تریش لە وڵاتانی دیکەدان و پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە.
كەسەكان بریتین لە محەمەد بەنی هاشمی ناسراو بە شەهرام بەنی هاشمی، هوانگ چین هوا كە ژنێكی تایلەندییە و لە تایوان نیشتەجێیە، محەمەد سوڵتان محەمەدی، سو شی می كە ژنێكی تایوانییە و ناسراوە بە سو ئەمبەر.
جگە لەو چوار كەسە، ئەمریكا سزای بەسەر شەش كۆمپانیا دا سەپاندووە، ئەوانیش كۆمپانیای "ئارتین سەنعەت تابان" كە لە تاران و سەنگاپوور هەیە، كۆمپانیای "DES INTERNATIONAL" كە لە ناوەندی بازرگانیی جیهانی-یە لە تایوان و سەر بە محەمەد سوڵتان محەمەدی-یە، كۆمپانیای بازرگانیی هودا لە شەقامی پاسداران لە تاران، كۆمپانیای "ناز" بۆ تەكنەلۆجیا كە بە هەمان شێوە لە ناوەندی بازرگانیی جیهانی-یە لە تایوان و سەر بە محەمەد سوڵتان محەمەدی-یە، كۆمپانیای "پرۆما" ناسراو بە "PROMA INDUSTRY CO" كە ئۆفیسەكەی لە هۆنگ كۆنگ-ە لە چین و سەر بە كۆمپانیای "هودا"یە، هەروەها كۆمپانیای "سۆلتك" كە ئۆفیسەكەی لە هۆنگ كۆنگ-ە لە چین و ئەمیشیان سەر بە كۆمپانیای "هودا"یە و لەلایەن ئەوەوە بەڕێوەدەبرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە