ئەمریکا و ئەڵمانیا ڕێککەوتنی ئەتۆمی تاوتوێ دەکەن

ئەمریکا و ئەڵمانیا ڕێککەوتنی ئەتۆمی تاوتوێ دەکەن

وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و ئەمریکا، سبەی،23ی ئایار لە واشنتۆن کۆدەبنەوە  وپرسی رێککەوتنی ئەتۆمی تاوتوێ دەکەن.

ئاژانسی  هەواڵی فەرمی ئەڵمانیا دەڵێت،هایکۆ ماس، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە لە پەراوێزی دانیشتنی گروپی 20 لە بۆینس ئایرس، لە گەڵ  مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، تەوەری سەرەکی ئەم دیدارە دەبێت.

ماس وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی رۆژی رابردووی پەمپیۆ، لەبارەی سزادانی ئێران، گوتی، هەڵوێست و لێدوانەکانی پەمپیۆ دوور لە چاوەڕوانی نەبوو. لە ئێستادا بەدیلێکی باشتر و گونجاتر بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی بونی نییە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە