دوای ئەوەی کە تورکیا ڕایگەیاند ئێمە لە دژی منبەج ئۆپراسیۆنێک ڕێک دەخات ، ئەمریکاش لە هەمانکاتدا چەک و ئامرازی قرسی خۆیان بۆ ناوچەکە گواستەوە .
هەر سەبارەت بەم بابەتە بەرپرسیاری مەجلیسی سووریای دیموکراتیک " مەسەدە " ڕایگەیاند " بەم دواییانە ئەمریکا گرینگیەکی زیاتری بە منبەج دا . ئەم جارەش چەک و تەقەمەنی قورس و هەروەها کەل و پەلی زرێپۆشیان ڕەوانەی منبەج کردووە . هەروەها لە سەر کەل و پەلەکانیش سەمبۆلی مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک " مەسەدە " دانراوە . لە ناو ئەو چەکانەدا گوللە تۆپ هاوەن ، چەکی ئۆتۆماتیک ، مووشەکی تەوقیتکراو ، رۆکێت و هەروەها چەکی قورس هەن .
لە سەر خەتی منبەج و جەرابلۆس یش هەروەها تەدبیراتی ئەمنییەتی زیاتر کرا لە پێشان .لەشکری مەجلیسی سووریای دیموکراتیک " مەسەدە " ش لە سەر ڕێگا و بانەکانی خۆیان ئامادەکاری زیاتر دەکەن .
لە ناوچەکە ٢٥ بارەگای ئەمریکا هەیە . لە هەرێمی منبەج یش ٢ بارەگا هەبوو . ئەمریکا ٢ بارەگای دیکەش لەم ناوچەیە کردبووەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە