ئەمریکا ... ڕووسیا تاقیکاری لە چەکی ئەتۆمی دا کردووە

ئەمریکا   ...    ڕووسیا تاقیکاری لە چەکی ئەتۆمی دا کردووە

پەیامی کورد     ...     ئەمریکا   ...    ڕووسیا تاقیکاری لە چەکی ئەتۆمی دا کردووە .

لە ڕاپۆرتێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ڕادەستی کۆنگرەی ئەم ووڵاتەی کردووە دەوترێ لەوانەیە ڕووسیا تاقی کردنەوەگەلێکی سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی ئەنجام دابێت .

بە پێی راپرتێک ، لەم دۆسیەیەدا هاتووە : " ویلایەتەیەکگرتووەکان لەو باوەڕەدایە کە ڕووسیا تاقیکردنەوەگەلێکی لە سەر چەکگەلی ئەتۆمی ئەنجامداوە کە بووەتە هۆی ئازاد بوونی ووزەی ئەتۆمی .

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لەهەمان کاتداجەختی کردەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە تاقیکردنەوە ئەتۆمییانە لە ڕووسیادا لە ساڵی ٢٠١٩ هیچ زانیارییەک بوونی نییە . لە ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە : ئەم ئەگەرە بوونی هەیە کە ڕووسیا تاقیکردنەوەکانی خۆی بە شیوەیەک ئەنجام دابێت کە ووزەی ئەتۆمی لە کۆنتینەری تەقینەوە ئازاد بوبیت و ئەمە هۆکاری نیگەرانی یە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکەوتنەکانی ڕووسیا سەبارەت بە پێدانی زانیاری هاوشێوە لەگەڵ ڕێکەوتننامە ی ناوبراو دەبێت .

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا نیگەرانییەکی دیکە ئاماژەی پێکراوە کە لەوانەیە مۆسکۆ پەیمانەکەی خۆی دەربارەی گەیاندنی زانیاری بە واشینتۆن سەبارەت بە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان بەرامبەر پەیماننامەی ١٩٧٤ ی نێوان جەماهیری شەورەوی و ویلایەتەیەکگرتووەکان بە شێوەی تەواو جێبەجێ نەکردبێت .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە