بە گویرەی هەواڵەکان ئەمریکا لە ڕیگای خاڵە پشکنینە چاودێرییەکانیەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان ، ڕێگری لە پێکدادان و هێرش کردنی سوپای تورکیادەکات بۆ سەر شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل " یەپەگە " .
سەبارەت بەم هەواڵە کۆلۆنێڵ " ڕۆب مانینگ ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند : بە فەرمانی جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری چەند خاڵێکی چاودێری لە سەر سنوورەکانی سووریا و تورکیا درووست کراون بۆ پاراستن و پارێزگاری کردن لە هەر جۆرە هەڕەشە و پێکدادانێکی لە ناکاو .
مانینگ هەروەها ڕایگەیاند : نابێت تورکیا پابەندی و سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان تێک بدات و هێرش بکاتە سەر بنکەکانی شەڕڤانان کە لەو ناوچانەدا جێگرن .
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە چەند پێش ئێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی هێرش بردنی بۆ سەر ئەو ناوچانە بە تایبەت ڕۆژئاوای کوردستان دەکات کە لە بن کۆنترۆڵی شەڕڤانانی " یەپەگە " دایە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە