ئەمریکا: ئێران هاوکاری سەرەکی ئەلقاعیدەیە

ئەمریکا: ئێران هاوکاری سەرەکی ئەلقاعیدەیە

پەیامی کورد ... ئەمریکا: ئێران هاوکاری سەرەکی ئەلقاعیدەیە

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران پاڵپشتی گەورەی رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە دەکات و رێگەیان پێدەدات بە ئاسانی لە نێوان ئێران و سوریادا گەشت بکەن، ئاماژەی بەوه‌شده‌كات، ئێران و ئەو گروپانە بەرپرسیاریەتی خوێنی ئەمریکییەکانیان لە ئەستۆدایە.

 

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، هێرشی راستەوخۆی کردە سەر ئێران و بە هاوکاری سەرەکی گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە قەڵەم دان و رایگه‌یاند،" گروپی تیرۆریستی قاعیدە چالاکییەکانی لە ناو ئێراندا بە شێوەیەکی ئاشکرا زیادی کردووە و بە ئازادی دەگەڕێن، هەروەها بوونەتە هۆکارێک بۆ تێکدانی ژیانی خەڵک و سنووردارکردنی ئازادییەکانیان".

 

پۆمپیۆ راشیگەیاند، " ئەو گروپە پاڵپشتی تەواوەتی لە ئێران وەردەگرێت و ئەو هاوکارییانەیش بوونەتە هۆکاری زیادبوونی چالاکییەکانی قاعیدە لە چیاکانی ئەفغانستان و ئێراندا و کردەوەی تیرۆریستی دژی خەڵکی وڵاتان و ئەمریکییەکان ئەنجام دەدەن".

 

جەختیشی کردەوە،" لە دوای ساڵی ٢٠١٢ وە، ئەمریکا چەندین جار هێرشی ئاسمانی و زەمینی دژی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان و یەمەن و عیراق ئەنجام داوە و بەردەوامیش دەبێت لە پێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە".

 

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا داواش ده‌كات، هەموو وڵاتان بێنە دەنگ لەسەر ئەم دەستدرێژیانە و ده‌ڵێت "ئەمە زیان بە سیاسەتی نێوان وڵاتان دەگەیەنێت، هەروەها ئێمە رێککەوتنمانەی (ئەبراهیم)مان لەگەل ئیسرائیل و وڵاتان کردووە و هەموو دەوڵەتان ئەوە دەزانن کە لە ئێستادا بوونی ئەو گروپە چەکدارانە مەترسییەکی گەورەن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە