ئەمریکا سەبارەت بە بنکە سەربازییەکەی هەولێر پەیامێک ڕادەگەینێت

ئەمریکا سەبارەت بە بنکە سەربازییەکەی هەولێر پەیامێک ڕادەگەینێت

پەیامی کورد     ...   ئەمریکا سەبارەت بە بنکە سەربازییەکەی هەولێر پەیامێک ڕادەگەینێت

بە پێی هەواڵێک ئەمریکا لە پایامێکدا ڕایگەیاند ، بنکەى سەربازى هەولێر پاڵپشتییە بۆ کوردانى سووریا

 ڕۆبێرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە سووریا و جەزائیر هەر لەمبارەوە ڕایگەیاند : هێشتا ڕوون نییە ئەمریكا باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دەكشێنێتەوە یان نا.
 بەڵام پاڵپشتیكردنی پرۆسە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی فوراتی سووریا پێویستی بە بنكەیەكی سەربازی هەیە لە هەولێر.
 بەلای سەركردەكانی كۆماری و دیموكراتەكانەوە جیهانی عەرەبی و عێراقیش لە ڕیزی پێشەوەی گرینگیدان نەماون بەهۆی كۆرۆنا و پەرەسەندنی مەترسییەكانی چین و كەمبوونەوەی بەهای نەوتەوە 
 مایك پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگۆشەی ئێرانەوە مامەڵە لەگەڵ پەیوەندییەكانی ئەمریكا و عێراق دەكات بەئامانجی زیاتر گەمارۆدانی تاران.
 ئەمریكا سەرجەم هێزە سەربازییەكانی ناكشێنێتەوە
 لەبەر ئەوەی کە پرۆسە سەربازییەكانی هەسەدە لە سووریا پێویستی بە هەبوونی بنكەیەكی سەربازی هەیە لە هەولێر بەمەبەستی پاڵپشتی لۆجێستی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە