بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سپووتنیک، ئەمریکا سەربازگەیەکی گەورە لە ویلایەتی دەیرزۆر درووست دەکات کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سرووشتی و ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی سووریایی دیمۆکرات لەژێر کۆنترۆڵی داعش دەرهێنران.
هاوکات لە هەواڵەکەدا ئاماژە لێدوانەکانی ووتەبێژی ناوچەی دەیرزۆر لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە ناوچەکە بیری نەوتی لێیە و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە لەبارەی سەرچاوەی سرووشتی.
پێشووتر ڕاگەیەندرابوو کە ئەمریکا نزیکەی ٢٠ سەربازگەی هەیە لەو ناوچانە کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکاندایە. بەڵام ئەمەی دێرەزور توانایەکی گەورەی هەیە و سەربازگەیەکی زەبەلاح درووست دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە