پەیامی کورد ... ئەمریکا ڕەشنووسی ڕێکەوتننامەی نوێکردنەوەی گەمارۆوەکانی چەک و تەقەمەنی ئێرانی ڕادەستی ٥ ووڵات کرد .
" کێلی کرافت " باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : واشینتۆن ڕەشنووسی ڕێکەوتننامەی نوێکردنەوەی گەمارۆوەکانی چەک و تەقەمەنی دژ بە ئێرانی ڕادەستی فەڕەنسا ، بەریتانیا ، ڕووسیا ، ئاڵمانیا و ئێستۆنی کرد .
واسیلی نێبێنزیا " باڵیۆزی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ، مانگی ڕابردوو جەختی کردەوە مۆسکۆ دژی هەرجۆرە هەوڵێکی ئەمریکایە بۆ نوێکردنەوەی گەمارۆوەکانی چەک و تەقەمەنی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دژ بە ئێرانە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە