پەیامی کورد ... ئەمریکا ڤیزای بنەماڵەی بەرپرسانی ئێرانی هەڵوەشاندەوە
نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا بە دوای هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای بنەمالەی بەرپرسانی ئێرانی نیشتەجێ لەم ووڵاتەدان
بە پێی ڕاپۆرتێک نە بنکەی هەواڵی واشینتۆن ، نوێنەرانی کۆنگرەی ویلایەتەیەکگرتووەکان بە دوای کەوتنە بن فشاری دۆناڵد ترامپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای پێدراو بە بنەماڵەی و کەس و کاری بەرپرسانی ئێرانی کە لە حاڵی حازردا دەخوێنن ، یاخود کار و ژیانیان لەم ووڵاتەدایە ، لە پەیوەندی لە باس و خواستی ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە لە بەندیخانەکانی ئێران ئێراندان .
بە ووتەی ئەم بنکەی هەواڵییە باس کردن لەم فشارانە لە دوای ئاماژەدان بە ئەو باسانەی کە لە دەوڵەتی ترامپ دا بە مەبەستی پێدانی بەری بوونی نوێ بە ووڵاتانی وەک عێراق لە بواری گەمارۆکانی ئێران ، هاتووەتە مەیدان .
مایکل واڵتز ، سێناتۆری کۆماریخواز لە ئیالەتی فلۆریدا لەمبارەوە ڕایگەیاند : بەرپرسێکی زۆری ئێرانی هەن کە لە ئەمریکا قوتابیان هەیە و لە حاڵی وەرگرتنی تایبەتمەندییەکانی سیستەمی پەروەردەیی ئێمەن و پێویستە کە ئێمە بە هۆشیارییەوە ، تێچووەکانی ئەمە " بۆ ئەو جۆرە کەسانە " ببەینە سەرەوە .
ئەمە لە حالێکدایە کە پێشتریش مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بەدواداچوونی ئامادەبوونی منداڵانی بەرپرسانی ئێرانی لە ئەمریکا هەواڵی دابوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە