مردنی لەناکاو و گوماناوی فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامە

مردنی لەناکاو و گوماناوی فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامە

پەیامی کورد... مردنی لەناکاو و گوماناوی فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامە

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، یەکێک لە زانایانی بواری بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکەیان لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست داوە.

ئاژانسی هەواڵی (فارس) بڵاوی کردەوە، زانای بۆشایی ئاسمانی ئێرانی محەممەد عەبدوس لە کاتی کارکردندا لە بنکەی ئاسمانیی سیمنان لە باکووری ئێران گیانی لەدەست داوە.

ئەمە لە کاتێکدایە میدیای ئیسرائیل سەبارەت بە ئەرکی ئەو زانا ئێرانییە بڵاوی کردووەتەوە، لە بواری دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی کاری کردووە.

لە ماوەی ڕابردوودا سوپای پاسداران گیانلەدەستدانی عەلی کیمانی ئەندامی یەکەی بۆشایی ئاسمان لە کاتی ئەرکەکەیدا بە ڕووداوێک ڕاگەیاند، سەبارەت بە ئەرکی ئەو ئەندامەی، سوپای پاسداران هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردەوە.

لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا عەقید حەسەن سیاد خودائی کە یەکێک بوو لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران، کوژرا، هەروەها سوپای پاسداران گیانلەدەستدانی عەلی ئیسماعیل زادە یەکێک لە ئەندامانی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند.

هەر لە ماوەی کەمی ڕابردوودا ئەیووب ئینتیزاری زانای دروستکردنی فڕۆکە گیانی لە دەستدا، هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل گیانلەدەستدانی کامەران مەلا پووری ئاشکرا کرد کە لە وێستگەی ئەتۆمیی نەتنز کاری کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە