پەیامی کورد ... پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری ٤٠% تەواو بووە
بەڕێوبەری شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پرۆژه‌كه هه‌نگاوی باشی بڕیوه و له كات و ساتی خۆیشیدا به ڕووی هاووڵاتییاندا ده‌كرێته‌وه.
سه‌فین سابیر، بەڕێوبەری پرۆژه‌ی ١٥٠ مه‌تری شاری هه‌ولێر ڕایگەیاند : "٤٠%ی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه، كه ١٥ كیلۆمه‌تره و ده‌كاتە ڕێگای به‌حركه بۆ ڕێگای كۆیه و قورسایی و قه‌ره‌باڵغیی ڕێگای كۆیه-سه‌لاحه‌دین-به‌حركه كه‌م ده‌كاته‌وه. ماوه‌ی پرۆژه‌كه ١٣٠٠ ڕۆژه و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین زووتر له‌و ماوه‌یەی بۆی دیاری كراوه، پرۆژه‌كه ته‌واو ببێت".
سه‌فین سابیر ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی خۆڵرێژ و ئاو و پانتایی و زیاده‌ڕۆیی، چاك كراوه و ئاماده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی دواین قۆناغه‌وه كۆتاییان هاتووه و هه‌نگاوه‌كانی ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه خێراتر ده‌كرێت."
سه‌فین سابیر ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌مه یه‌كێك له شه‌قامه ستانداره‌كانی عێراق و ناوچه‌كه ده‌بێت و ستانداری نێوده‌وڵه‌تیشی تێدایه."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە