پەیامی کورد ... مستەفا کازمی کوژرانی دوو سەرکردەی داعشی ڕاگەیاند
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تویتەر بە ھەرسێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی نوسیوویەتی، "ئەبو حەسەن ئەلغرێباومان لەناوبرد، کە بە فەرماندەی باشووری عیراقی داعش دەناسێنرا، لەگەڵ غانم سەباح کە بەرپرسی گواستنەوەی خۆکوژەکان بوو، هاوکات ژمارەیەک چەکداری دیکەش لەگەڵ ئەوانیدا کوژراون".
کازمی ئاماژەی بە ژمارەی ئەو چەکدارانە نەداوە، کە لەگەڵ ئەو دوو سەرکردەیەی داعش کوژراون.
پێشتر، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبووە، کە پشتبەستن بە زانیاری ھەواڵگری و بە فەرمان و ھەماھەنگی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان سەر بە سوپای عیراق، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانییان بۆسەر ئامانجێکی چەکداران لە قەزای ئەبو غرێب رۆژئاوای بەغدا ئەنجامداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە