سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەکیتی زانایانی جیهانی موسڵمان کرد .
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە د. عەلی ئەمینداری گشتی یەکیتی جیهانی زانایانی موسڵمان و سەرۆکی پەیوەندی ئیسلامی کورد و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پەیوەندی ئیسلامی کورد .
لەم دیدارەدا باروودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕووداوەکانی دوای ڕێفراندۆم تاوتوێ کرا و جەختیش کرایەوە لە ڕەوایەتی مافەکانی گەلی کوردستان و ڕەتکردنەوەی سەپاندنی بە زۆری و زەبر و زەنگ بە سەر گەلی کورددا .
لە هەمان کۆبوونەوەدا هەردوولا بیروڕایان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئەیلوولی داهاتوو و پێویستی کارکردن و دانانی پڕۆگرامی تۆکمە و ناوازە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان ئاڵوگۆڕ کرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە