پەیامی کورد ... دەسته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، له كۆی داتاكانى ڕاگه‌ێنراو له ڕۆژى جیهانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى باس له به‌هاى خه‌مڵێنراوى گه‌نده‌ڵى كراوه به دینارى عێراقى، بۆ به‌رچاو ڕ‌ونى خه‌مڵاندنى پاره له كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر به‌هاى گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت.
بەبۆنەی رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، دوێنێ دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان رێوڕەسمێکی ئەنجامدا، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی رایگەیاند، گەندەڵی لە جیھاندا ساڵانە سەدان ملیار دۆلار زیان بە ئابووری ووڵاتان دەگەێنێت ، لەو ووڵاتانەی کە تازەپێگەیشتوون زیانەکان بەھۆی لاوازی دەزگاکانی حوکمڕانی و بوونی جۆرەھا ململانێ، ھاوکات لاوازیی ھۆشیاری سیاسی و کولتوری دیموکراسی لە ووڵاتانی دیکە زیاترە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "گەندەڵی خەمڵێندراو ٤٢٣ ملیار و ٢٩٠ ملیۆن دینارە، بڕی پارەی دەستبەسەرداگیراو دوو ملیار و ٧٧٠ ملیۆن دینارە، بڕی پارەی گەڕێندراوەیش بریتییە لە ١٧ ملیار و ٧٩٠ ملیۆن دینار".
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردوە، لەكۆی داتاكانى راگه‌ێنراو له ڕۆژى جیهانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، باس له به‌هاى خه‌مڵێنراوى گه‌نده‌ڵى كراوه به دینارى عێراقى، بۆ به‌رچاو ڕوونى خه‌مڵاندنى پاره له كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر به‌هاى گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت.
ڕوونیشیکردەوە، بۆ نمونه كه‌یسى كه‌مپى ئاواره‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له كابینه‌ى پێشوو بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى نێردراوه به ٢٠ ملیار دینار خه‌مڵێنراوه، به‌ڵام تا حوكمى كۆتایی دادگا ده‌رنه‌چێ له‌باره‌یه‌وه نازانرێت چه‌ند گه‌نده‌ڵى تێدا كراوه، ئه‌وه بۆ سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كانى دیکەی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵى به‌وجۆره‌یه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە