چیا کورد ... ڕووسیا بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویی دەگرێتە ئەستۆ دەبێ ئاگادار بێت !!!

چیا کورد  ...   ڕووسیا بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویی دەگرێتە ئەستۆ دەبێ ئاگادار بێت !!!

پەیامی کورد  ...   بەرپرسێكی كورد لە رۆژئاوا رایگەیاند، هەوڵەكان بۆ گفتوگۆ و دانووستان لەنێوان هەریەك لە هێزە كوردییەكانی باكووری سووریا و حكومەتی دیمەشق چەقیان بەستوە و حكومەتی ڕووسیای هاوپەیمانی بەشار ئەسەد-ی سەرۆكی سووریای بە ڕاگرتنی ئەو هەوڵانە تۆمەتباركرد.

بەدران چیا كورد، بەرپرسیاری سیاسیەتەكانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند : " گفتوگۆكان بەرەوپێش ناچن و ڕووسیا ئەو دانووستانانەی نێوان كورد و حكومەتی دیمەشق كە بڕیاربوو نێوەندگیریان تێدابكات ڕایگرتووە".

چیا كورد هەروەها ووتی " ڕووسیا بەرژەوەندییەكانی لەگەڵ توركیا یەكخستوە تا رێككەوتن لەگەڵ دیمەشق ئەنجامبدات و دوای ئەوەی لایەنی توركیای گرتووە، رۆڵی خۆی نەبینەوە، ئەوەش بوەتە هۆی وەستاندنی دانووستانەكانمان لەگەڵ دیمەشق" ئاماژەی بەوشەكرد ڕووسیا "بەرپرسیاریەتێكی مێژویی دەگرێتە ئەستۆ".

دوای بریارەكەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە كشاندنەوەی هێزەكانی لەو ناوچانەی لەژێر كۆنترۆڵی كوردەكاندایە لە باكووری سووریا، بەرپرسانی هێزە كوردیەكانی رۆژئاوا بەو هیوایەی حكومەتی مۆسكۆ لە دانووستانەكانیان لەگەڵ دیمەشق نێوەندگیری بكات تا دەسەڵاتێكی ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی سووریا بدرێت بە كوردەكان، هەوڵیانداوە لەرێگەی ڕووسیاوە دانووستان لەگەڵ حكومەتی سووریا ئەنجامبدەن.
بە پێچەوانەی ئەو گرووپانەی لە ماوەی شەڕی سووریا دژ بە حكومەتەكەی بەشار ئەسەد لە سەرتاسەری ووڵات شەڕیان کردووە ، هێزە كوردییەكانی ئەو ووڵاتە دژایەتی ناكەن و پاراستن و بەدەستهێنانی دەسەڵاتێكی ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی ووڵاتەكەدا تاكە ئامانجیانە.
هاوكات حكومەتی دیمەشق پێدانی دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی بە كوردەكان ڕەتدەكاتەوە و مانگی رابردووش، وەزیری بەرگری سووریا رایگەیاند "ووڵاتەكەی دەیەوێت ئەو ناوچانەی ووڵاتەكەی كە لە ئێستادا لەژێر دەسەڵاتی كوردەكاندان كۆنترۆڵ بكاتەوە و ئەگەر بەرهەڵستی بكەن هێزی سەربازی بەكاردەهێنێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە