" فارس محه‌مه‌د سادق " بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی کوردستان ،دوای کوژرانی لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٤-٤-٢٠١٨، لە بەردەم فامیلی مۆڵی هەولێر لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بکوژەکانی ئاشکرا دەکرێن کە سه‌ر به باڵی ده‌ستڕۆیشتوی یه‌کێتیه ، ناوبراو لەسەر پشکی یەکێتی ئەوپۆستەی وەرگرتبوو.
بە پێی زانیارییەکان ڕاگەیندراوە :بکوژه‌کان که بنه‌ماڵه‌ی (غازی باشته‌په‌یی)یان پێده‌گوترێت، سه‌ر به باڵی لاهوور جەنگین ، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کوژراوە بکوژەکانیش سەر بەباڵی دەستڕۆشتوی یەکێتین.
سه‌رچاوه‌یه‌کی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی کوردستان هەروەها ڕایدەگەێنێت : " فارس محه‌مه‌د سادق " ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کارگێڕی (ئیداره) بووه،و هیچ په‌یوه‌ندییەکی به ئامار و داتا نه‌بووه.
هەروەها سەرچاوەکە دەڵێت:ئه‌وه‌ی میدیاکانی ده‌زگای زانیاری و لاهور جه‌نگی بڵاویانکردۆته‌وه گوایه " فارس محەمەد " ده‌نگی ته‌زویری ئاشکرا کردووه، ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، و ئه‌وانه درۆی لاهوریان گواستۆته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە