پەیامی کورد ... بێنیامین ناتانیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، لە سەر تاقیکردنەوەی مووشەکی دوور مەودای دوێنێ ئێران ڕایگەیاند : ئه‌وان ده‌زانن تاران چی له كوێ ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بن له‌وه‌ی هه‌نگاوی پێویست دژی ئێران بگرنه به‌ر.
شایانی باسە، بێنیامین ناتانیاهو به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌كه‌ی له لێدوانەکەیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كرد.
هاوکات سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئێران به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئیسرائیلی كردووه رایگه‌یاند “په‌یامێكی ڕوونم بۆ سته‌مكاره‌كانی ئێران هه‌یه. ده‌زانین كه چی ده‌كه‌ن و له كوێ ده‌یكه‌ن. له پێناو زامنكردنی ئاسایش و داهاتووی ئیسرائیل‌دا له ڕێگای به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م ئه‌و توانایانه‌ی كه هه‌مانه، به‌رده‌وام ده‌بین له هاویشتی هه‌نگاوی پێویست له دژی ئێران”.
لە لایەکی دیکەوە سه‌باره‌ت به دۆخی کەرتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراویش بێنیامین ناتانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له‌وه‌كرد ده‌ستیان به درووستكردنی دیوار له‌سه‌ر سنووری غه‌ززه كردووه به مه‌به‌ستی ڕێگرییكردن له چوونه ژووره‌وه له كه‌رته‌كه‌وه بۆ ئیسرائیل و ووتی، “پێویسته ئه‌وه به‌ڕوونی بڵێم كه ئه‌گه‌ر بێت و ئارامیی له غه‌ززه نه‌پارێزرێت، ئه‌گه‌ر له قۆناغی هه‌ڵبژاردنیشدا بێت، بڕیار ده‌ده‌ین و سڵ له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره ناكه‌ینه‌وه” و به‌و شێوه‌یه‌ش چاوی له حه‌ماس سووركرده‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە