پەیامی کورد … ژاپۆن بەهێزترین پاسپۆرت و ئەفغانستان لاوازترین پاسپۆرتی هەیە
ماڵپەڕێكی سویسری، ریزبەندی پاسپۆرتەکانی لەسەر ئاستی جیهان بڵاوکردەوە، كه بهپێی پاسپۆرتی ژاپۆن، پلەی یەکەم و سەنگافور دووەم و عێراقیش پلەی پێش کۆتایی گرتووە.
ماڵپەڕی هێنلی ئاند پارتنەرزی سویسری، ئامارەکانی پاسپۆڕتی بۆ نۆ مانگی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، كه بهپێی پاسپۆرتی ژاپۆن لە پلەی یەکەمدایە.
به گوێرهی ماڵپهڕهكه، ریزبەندیەکە لەسەر بنەمای پێدانی ڤیزەیه بەبێ بەرامبەر، کە ژاپۆن لەسەر ئاستی جیهاندا ١٩٣ ڤیزەی پێدەدرێت، دوابەدوای ئەویش سەنگافور ١٩٢ و ئەڵمانیاش ١٩١ ڤیزە وەردەگرێت.
ئاماژه بهوهشكراوه، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی ئیماڕات باشترین پاسپۆرتی هەیە، کە توانای بەدەستهێنانی ١٧٥ ڤیزەی بێ بەرامبەری هەیە و لەدوای ئەویش قەتەرە ٩٧ و بەحرەین ٨٣ و سعودیە ٧٩ ڤیزە بەدەستدەهێنێت.
هاوكات بهپێی ماڵپهڕهكه لەکۆی ١١٦ پاسپۆرت، عێراق پلەی ١١٥ و پێش کۆتایی گرتووە و پێش ئەفغانستان کەوتووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە