پەیامی کورد ... فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەرگری بەلجیکا لە ووتوووێژیک لەگەڵ ڕۆژنامەی Paris Match دا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ڕووسیا هەڕەشەیەکی گەورەترە لە تیرۆریسمی نێودەوڵەتی و نێونەتەوەیی بۆ ڕۆژئاواییەکان .
بە پێی ڕاپۆرتێک " کەرل گیلیس " فەرماندەی ئۆپراسیۆنی بەرگری بەلجیکا دوای دەستپێکردنی دانیشتنی ئەندامانی ناتۆ لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ڕووسیا سەبارەت بە بابەتی سیاسی کە لەم دواییانە لە ڕۆما دەستی بە کارەکانی خۆی کردبوو ، ڕووسیای هەڕەشەیەکی گەورەتر لە تێرۆریسمی نێودەوڵەتی و نێونەتەویی بۆ ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ناو برد .
گلیس هەروەها ووتی : لەم دانیشتنەدا بابەتی تیرۆریسم تا ڕادەیەک بەیان نەکرا ، بەڵام هەڕەشەی ڕووسیا ، تا ڕادەیەک لە هەموو ڕاپۆرتەکاندا لە بەر چاوە .
ئەو هەروەها ووتی : بەیاننامەی نوێنەری ڕووسیا وا دێتە بەرچاو کە ئەم ووڵاتە دەیەوێ وەککو گەورە هێزی جیهانی خۆی بخاتە بەرچاو و هەر بەم ئامانەوە ڕوانینی خۆی بۆ سەر ئاسیا و ناوچەی زەریای ئارام ڕێک خستووە کە جێگە پێیەکی گرینگی لە جیهاندا هەیە .
هەروەها ووتی : نوێنەری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ئەم ووڵاتە بە هەر نرخێک بێت خۆشەویستی ووڵاتانی دیکە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و ڕووسیا لە حاڵی هەوڵدانە بۆ بێ هێز کردنی یەکیتی ئەرووپا و ناتۆ .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە